زیانەكانی_فلیمە_بەدڕەوشتیە كان

rawezh sdeiq

السلام عليكم ورحمة الله وبركات

زیانەكانی_فلیمە_بەدڕەوشتیە كان
ڕاپۆرتێكی زانستی ڕاست و متمانه‌ پێكراو له‌باره‌ی زیانه‌كانی فیلمه‌ به‌دڕه‌وشتییه‌كان و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت به‌ ده‌ست و زیان و كاریگه‌رییه ته‌ندروستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی كێشه‌كانی نێوان هاوسه‌ران..
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێدا كه‌ له‌ لایه‌ن دوو توێژه‌ری زانكۆی"كامبرێدج"ـه‌وه‌ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مێشكی مرۆڤ كاتێك سه‌یری فیلمه‌ به‌دره‌وشتییه‌كان ده‌كات ئاڵوده‌ ده‌بێت پێیانه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن ئاڵوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌ی ده‌بێت
له‌ ساڵی 2013 زانایان هه‌ستان به‌ به‌كارهێنانی تیشكی موگناتیسی بۆ مێشكی كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه‌ ئاڵوده‌ی ئه‌و فیلمانه‌ بوو بوون،ئه‌نجامه‌كان زانایانی توشی سه‌رسورمان كرد كاتێ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و فیلمه‌ به‌دره‌وشتییانه‌ چۆن مێشكی مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده‌كات
خانمه‌ دكتۆر"ڤالێریا ڤوون"ده‌ڵێت كاتێك سه‌یری مێشكمان كرد تێبینی چالاكییه‌كی نائاساییمان كرد له‌ به‌شێكی مێشك كه‌ به‌"ڤێنتریاڵ ستریه‌تۆم"كه‌ به‌رپرسه له‌ هاندانی لاشه‌ و یارمه‌تیدانی
سه‌رچاوه‌:
Pornography Addiction Revealed By Brain Scan, Similar To Alcoholism Or Drug Addiction
http://www.huffingtonpost.co.uk/…/po…diction_n_3…
تێیدا هاتووه‌ كه‌ له‌ وێنه‌ كارۆموگناتیسییه‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ كاتی سه‌یركردنی ئه‌و فیلمانه‌ مێشكی مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی نائاسایی و به‌ خێراییه‌كی زۆر چالاكه‌ كه‌ ماندووی ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی مه‌ی و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
Pornography addiction leads to same brain activity as alcoholism or drug abuse, study shows
http://www.independent.co.uk/…/porno…tion-leads-…
A study from Cambridge University has found that the brains of compulsive pornography users react in a similar way to stimulus as alcoholics or drug addicts (http://www.independent.co.uk – 22 September 2013)
ـــــــــــــــــــــ
ئامۆژگارییه‌ك له‌ زانایانی رۆژئاواوه‌..
له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا زیاتر له‌ 28 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و مالپه‌ڕه‌ به‌دره‌وشتیانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ سێیه‌كیان له‌ كچان و ئافره‌تانن
سه‌رچاوه:‌
Ten Ways to Keep Your Brain Healthy in College
http://www.superscholar.org/…/ten-wa…our-brain-…/
ئه‌م ده‌ركه‌وته‌وه‌یه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌،له‌ كاتی سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه‌دا مادده‌ی تێستێستڕۆن و ئه‌كسیتۆسین زیاتر ده‌رده‌درێت به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ مێشك توشی ئاڵۆزییه‌كی زۆر ده‌بێت و ئه‌مه‌ كاریگه‌ری درێژخایه‌نی ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك و به‌شێكی گرنگی كاری خۆی به‌ ته‌واوی ناكات
هه‌ر بۆیه‌ زانایان ئامۆژگاری گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ده‌كه‌ن كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ سه‌یركردنی ئه‌و جۆره‌ دیمه‌نانه.
هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی مادده‌ی دۆبامین به‌ زۆری له‌ لایه‌ن مێشكه‌وه‌ له‌ كاتی سه‌یركردنی دیمه‌نه‌ سێكسییه‌كاندا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌ر(نێو چه‌وان) وه‌ شوێنێكی گرنگه‌ بۆ بڕیاردان و بیركردنه‌وه،وه‌ك بزوێنه‌ری سه‌یاره‌ وایه‌،هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌یاره‌ ئه‌گه‌ر بێت و بزوێنه‌ره‌كه‌ی ناته‌واو بێت ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتی هاتوچۆی هه‌یه‌، مرۆڤیش ئه‌گه‌ری كردنی هه‌ندێك كاری هه‌یه‌ به‌بێ ئاگاداری خۆی
له‌ پێشوودا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماندبوو كه‌ ئاڵوده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌شی پێشه‌وه‌ سه‌ر ده‌بێت)..
دكتۆر(ئیریك نێسلی)كه‌ زانای پزیشكیی ده‌ماره‌،ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ ئاڵوده‌بوان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر كاریگه‌ری خراپ و هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر مێشكیان هه‌یه‌ ،هه‌روه‌ها دكتۆر(نۆرمان دویج)له‌ ڕاپۆرتێكی به‌ناوی(مێشك..كه‌ خۆی ده‌گۆڕێت)جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مێشك جێده‌هێڵێت،وه‌ بینه‌رانی توشی په‌شۆكاوی ده‌كات هه‌روه‌ها ئاڵوده‌یان ده‌كات به‌بێ هۆكار..هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌وه‌ ده‌ڕوات بۆ ڤیدیۆكه‌ی دیكه‌ پاشان بۆ دانه‌یه‌كی تر به‌بێ تێربوون..كه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئاڵوده‌بونی مێشكه‌ پێیانه‌وه‌…
سه‌رچاوه‌:
http://www.normandoidge.com/
ـــــــــــــــ
بابه‌ته‌كه‌ زۆر له‌ سه‌یركردنێكی ئاسایی مه‌ترسیدارتره‌ ..
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ته‌نها سه‌یركردنێكی ساده‌ نییه‌ به‌ڵكو سه‌رده‌كێشێت بۆ تاوانی زیاتر له‌وانه‌ ده‌ستدرێژی كردن،توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه‌،مادده‌ی ئۆكسیتۆسین به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ستی متمانه‌كردن له‌ نێوان مرۆڤه‌كاندا،به‌ڵام كاتێك ئه‌م مادده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵ نه‌كراو چالاك ده‌بێت چه‌ندین زیانی لاوه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌كو نه‌مانی خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێرد،وه‌ تێرنه‌بونیان له‌ یه‌كتر بۆیه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه‌
سه‌رچاوه‌:
How Pornography Drugs & Changes Your Brain

چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ پێی ئاینی ئیسلام..
1-قورئانی پیرۆز فه‌رمانمان پێده‌كات كه‌ خۆمان له‌ پێشهاته‌كانی بپارێزین له‌وانه‌ سه‌یركردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م،وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ) [النور: 30].
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ ئیمامی عه‌لی ئه‌فه‌رموێت:(يا علي لا تتبع النظرة النظرة، فإنما لك الأولى وليست لك الآخرة)رواه أبو داود وحسنه الترمذي
2-خودای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا فه‌رمانمان پێ ده‌كات له‌ هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كانی زینا،هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت(وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا) [الإسراء: 32]هه‌روه‌ك ده‌زانین كه‌ سه‌یركردنی ئه‌م دیمه‌نانه‌ سه‌ره‌داوێكه‌ بۆ زینا
3-ئه‌گه‌ر هاتوو توشی ئه‌م تاوانه‌ش بوون خودای گه‌وره‌ ده‌رگای ته‌وبه‌ی دانه‌خستووه‌،ده‌توانین وازی لێبێنین و نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ری،وه‌ك ده‌فه‌رموێت(وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ) [آل عمران: 135].
4-خودای گه‌وره‌ فه‌رمانمان پێده‌كات به‌ هاوسه‌رگیری بۆ ڕێگه‌گرتن له‌م دیارده‌یه‌،هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [الروم: 21].
5-ئه‌گه‌ر هاتوو هاوسه‌رگیری ڕێكنه‌كه‌وت،پێغه‌مبه‌ری خوا-صلی الله علیه‌ وسلم-به‌ڕۆژووبونی بۆمان پێشنیار كردووه‌،وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(يا معشر الشباب: من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم، فإنه له وجاء)
سەرچاوە
Deedat staff – ستافی ديدات

سه‌رچاوه‌ یانەی کوردکلیك
درێژه‌ی بابه‌ت https://www.kurdclick.net/vb/showthread.php?t=232522&goto=newpost

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s