جەنەڕاڵێکی ئەمریکی: شەڕ لە گەڵ ئێران بەڕێوەیە

nuche.net

نوچە-ئاژانسەکان

فەرماندەیەکی باڵای ناتۆ لە لێدوانێکدا دەڵێت: لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە دەر لەوەی کێ دەبێتە سەرۆکی ئەم وڵاتە، لە نێوان ئێران و ئەمریکا شەڕیکی دەریایی روو دەدات.

جەنەڕاڵ جەیمز ستاوریدیس، فەرماندەیەکی پێشووی ناتۆ لە تووێژ لە گەڵ  فاکس نیوز، دەڵێت: رورووبوونەوەی سەربازی لە گەڵ ئێران بە دوور نازانم.

ستاوریدیس،هەروەها دەڵێت: قۆناغی دواتر پێویستی بەوە هەیە کە هێزی سەربازی لە دژی ئێران بە کار ببەن”من پێم وابێت درەنگ یان زوو ئەم شەڕە روودەدات”.

ئەم بەرپرسەی پێشووی ناتۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم شەڕە دەریایی دەبێت” مەرجتان لە گەڵ دەکەم دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم شەڕە روودەدات”.

ستاوریدیس،جەخت لەوەش دەکاتەوە: ئێران سەرکردایەتی بە هێزی شیعەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، نە تەنها لە یەمەن، بەڵکو لە سوریا،عێراق و لوبنان، لە پێشڕەویدایە و بەرەورووی سوونەکان دەبێتەوە. هەروەها پێش بینی ئەوەش دەکات، کە شەڕ لە نێوان سعودیە وئێران روودەدات و دۆخێکی قەیراناوی دێتە کایەوە.

ستاوریدیس لە کۆتاییدا گوتویەتی”کێشەکە لێرەدایە کە میانەڕەوەکان، کە رێککەوتنی ئەتۆمیمان لە گەڵ واژۆ کردن، لە ناوخۆ هیچ دەسەڵاتێکیان نییە، بەڵکو ئەمە ئایەتوڵاکانن کە دەسەڵاتی تەواویان بە دەستەوەیە.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82093

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s