بۆ ته‌واوکردنی بەنداوەکان، کۆمپانیایه‌کی ئێرانی ده‌هێنرێته‌ هه‌رێمی کوردستان

رامیار عثمان

بۆ ته‌واوکردنی به‌نداوه‌ ته‌واونه‌کراوه‌کان، کۆمپانیایه‌کی ئێرانی ده‌هێنرێته‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌ قه‌رزی درێژخایه‌ن سه‌رجه‌م پرۆژه‌ی ئه‌و به‌نداوانه‌ ته‌واوده‌کات.

عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی ئێرانی سه‌رقاڵی گفتوگۆن له‌باره‌ی به‌گه‌ڕخستن و ته‌واوکردنی ئه‌و به‌نداوانه‌ی که‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ڕاگیراون.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ناوبراو ڕونیکردۆته‌وه‌، چەند پڕۆژەیەکی بەنداوی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستاندا ھەن دیزایین کراون و تا ئێستا تەواونەکراون، هه‌ربۆیه‌ مه‌به‌ستیانه‌ ئه‌و کۆمپانیا ئێرانییه‌ ئه‌و پرۆژاه‌ن تەواو بکات، هه‌ربۆیه‌ ئامادەن پڕۆپۆزەڵی ئەو پڕۆژانە رادەستی کۆمپانیاکە بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی لەنزیکەو دیراسەیان بکات.

وه‌زیری کشتوکاڵ، ته‌ئکیدی له‌وه‌کرده‌وه‌، ھەردوولا ھاوڕان کە ئەم پڕۆژانە بەقەرزی درێژخایەن تەواوبکرێن.

له‌ئێستادا، دروستكردنی‌ 20 به‌نداو له‌هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ قۆناغی‌ جێبه‌جێكردندایه‌، له‌و 20 به‌نداوه‌، به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ 15 به‌نداویان كاركردن تێیاندا راگیراوه‌و تەنها پێنج بەنداو کاری تێدا دەکرێت، له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوشدا، وه‌زیری‌ كشوكاڵ داوای‌ 11 ملیار دیناری كرد بۆ ته‌واوكردنی‌ ئه‌و 15 به‌نداوه‌.

The post بۆ ته‌واوکردنی بەنداوەکان، کۆمپانیایه‌کی ئێرانی ده‌هێنرێته‌ هه‌رێمی کوردستان appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s