هەولێرو بەغدا لەسەر كردنەوەی لقی بانكی ناوەندیی عێراق لەهەرێم رێككەوتن

ئاسو

حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراقی لەسەر كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی عێراقی لەهەرێمی كوردستان رێككەوتن
مەسعود حەیدر ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە 31/10/2016 لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند “دوای چەندین كۆبوونەوە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو لەسەر كێشەی نەبوونی لقی بانكی ناوەندی عێراقی لەهەرێمی كوردستان، پارێزگاری بانكی ناوەندی‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتن لەسەر كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی لەهەرێمی كوردستان”.
مەسعود حەیدەر راشیگەیاند “بەپێی دەستووری عێراق سیاسەتی نقدی ئیتحادییە‌و بانكی ناوەندی دیاری دەكات”. 
پەرلەمانتارەكە ئەوەشی راگەیاند “سێكتەری بانكی لەهەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بەتعلیماتی بانكی ناوەندی‌و كۆمپانیاكانی تحویلكردنی پارە دەتوانن بەشداری پەنجەرەی كڕین‌و فرۆشتنی دۆلار بكەن بەنرخی فەرمی”. 
پەرلەمانتارەكە ئەم هەنگاوە سوودی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت بەوەی خەڵكی هەرێم سوودمەندبن لەهەر جۆرە قەرزێك، كە بانكی ناوەندی لەڕێگای بانكەكانەوە بیدات بەهاووڵاتیان.

The post هەولێرو بەغدا لەسەر كردنەوەی لقی بانكی ناوەندیی عێراق لەهەرێم رێككەوتن appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

تورکیا (11) کارمەندی رۆژنامەیەکەی بەناوبانگی ئەو وڵاتە دەستگیرکرد

ئاسو

لە چوارچێوەی ئەو ھەڵمەتەی حکومەتی تورکیا دژ بە نەیارانی دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ (11) کارمەندی رۆژنامەیەکەی بەناوبانگی ئەو وڵاتە دەستگیرکران کە به‌ڕێوه‌به‌ر و سەرنوسەری رۆژنامەکەیان لە نێودایە.

ئەمڕۆ (2016/10/31)، لەسەر داوای داواکاریی گشتی ئەستەنبوڵ، (11) کارمەندی رۆژنامەی (جمھوریەت)ی تورکی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوەکانی سەر بە فەتحوڵا گویلەن و پەکەکە، دەستگیرکران، كه‌ مورات سابونجو ؛به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌کە؛ و ئاكن ئاتاڵای ؛سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری رۆژنامه‌كه‌؛ و گورای ئۆز ؛نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌كه؛ یان له ‌نێودایه‌.

جگە لەوانەش، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ جان دوندار ؛ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشووی رۆژنامه‌كه‌؛ دەرکراوە کە ھەڵاتووە بۆ دەرەوەی وڵات.

The post تورکیا (11) کارمەندی رۆژنامەیەکەی بەناوبانگی ئەو وڵاتە دەستگیرکرد appeared first on هيوای کۆرد.

پۆزش بۆ بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی

br { display: none; }
p br { display: none; }

پۆزش بۆ بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی

snnc.co

لەبارەی بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک لەسەر پەیوەندی نێوان نەریمان عەزیز بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی و سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت، تۆڕی ھەواڵی سلێمانی ڕونکردنەوە دەدات و جەختیشدەکاتەوە، ھیچ مەبەستێک لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە نییەو ڕاشیدەگەیەنێت، داوای لێبوردن دەکەین.
 
دەقی ڕونکردنەوەکە:
 
لەسەر بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک لەبارەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی نەریمان عەزیز لەپۆستی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی، دیارە ھەواڵسازەکە بابەتێکی تێکەڵکێش بەو ھەواڵە کردووە، گوایە پەیوەندی بەکێشەی نێوان بەڕێزیان و سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی ھەیە، داوای لێبوردن لەخوێنەرانی ئازیز دەکەین کە ھەڵەیەک لەو ھەواڵەدا ھەبووەو ھەواڵسازەکە بەپشت بەستن بەدەنگۆ بابەتەکەی نوسیووە، وەک تۆڕی ھەواڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنین، ھیچ مەبەستێک لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە نییەو لەو چوارچێوەیەشدا داوای لێبوردن لەنەریمان عەزیز بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی دەکەین.
لەسۆنگەی ھەستکردن بەئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانیی، SNN بەئەرکی پیشەیی خۆی دەزانێت، لەسەر ئەو ھەواڵە پۆزش بھێنێتەوەو جەختیشدەکەینەوە، مسداقیەتی کاری میدیایی لەلامان لەھەموو شت گرنگترە، وەک ھەمیشە بەبێ لایەنی و بەراستگۆیی ھەواڵ و زانیاریەکان بۆ خوێنەرانی ئازیز دەگوازینەوە.
 
تۆڕی ھەواڵی سلێمانی
SNN

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

noreply@blogger.com (Wllat Media Administrator)

وەزارەتی کارەبا ھۆشداری لەکەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەدات و داواش لەھاوڵاتیان دەکات بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، ئامێرە کارەباییەکان بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکارنەھێنن.
محەمەد ئەمین ھەورامی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە داوامان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاکان کردووە، نەوتی سپی بۆ ھاوڵاتیان دابین بکرێت، لەئێستاشدا سەرقاڵی میکانیزمێکین تا بەھەمان شێوەی بەنزین، نەوتی سپی لەبازاڕەکان دابینبکرێت، بۆئەوەی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکارنەھێنرێت و وەک ساڵانی ڕابردوو کێشەمان بۆ دروست نەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا ٢٢ کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بەھەمانشێوەی ماوەکانی ڕابردوو دابیندەکرێت و وتی:” بەڵام کە بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین ھاوڵاتیان ھیتەر بەکاردەھێنن و فشارمان لەسەر دروستدەبێت، ئەگەر ھاوڵاتیان ھاوکار نەبن، پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە”.

لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش بە ھاوڵاتیان، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: ھێشتا زووە بۆئەوەی بەفەرمی کەمبونەوەی کارەبا ڕابگەیەنین، بەڵام ئەگەر لە وەرزی زستاندا ھاوڵاتیان ئامێرە کارەباییەکان بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکاربھێنن، کاریگەری لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا دەبێت.

سه‌رچاوه‌ ئاژانسی وڵات Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

کورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ٣١

Soran Karbasian

سۆران کەرباسیان

سەرەڕای ئەوە کە ڕێکخراوی «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران»[1] کۆنگرەی یەکەمی خۆی لە دوایین مانگی ساڵی ١٩٧٨ی زایینیی (ڕێکەوتەکەی ناڕوونە!)[2] گرت، بەڵام بوونی ئەو ڕێکخراوە هەتا ڕێکەوتی ١٥ی ٢ی ١٩٧٩ی زایینیی ئاشکرا نەبوو.[3] بەهۆی ئەوە کە بەشێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە دەستبەسەرکران و بە لەبەرچاوگرتنی خەباتی نهێنی ئەوان لەو زەمەندا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوە کە خۆشیان هەوڵێکی ئەوتۆیان بۆ تۆمارکردنی وردی مێژووی خەباتەکەیان نەداوە، هەربۆیە ڕوون نییە کە کاریگەری ئەوان لەسەر چینە جۆراوجۆرە شؤرشگێڕ و پەهلەوینەویستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندە بوو.

وەک لە مژاری پێشوو کورتە ئاماژەیەک بە هەڵوێستی سەرکردایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان (ئێران) کرا، تیمی ڕێبەڕی زاگڕۆس پێکهات بۆئەوەی بگەڕێنەوە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەڕێوەبەری و کۆنترۆڵکردنی جوڵە و ناڕەزایەتییەکان بە دەستەوە بگرن.[4] زاگڕۆس لە سێ لک پێکهاتبوو و هەرکام لەو لکانە دەبوایە لە شوێنی جۆراوجۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاک بن.[5] سەرکردایەتی دێمۆکڕات ئەو چەند کەسەی کە کێشەسازبوون و کێشەکانیان کاریگەری لەسەر هەموو کاروباری حیزب‌ نابوو، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرا و بەرەو ڕۆژهەڵات گەڕانەوە.

نەوشیروان مستەفا ئەمین بەبێ ئەوە کە ڕوونکردنەوەیەک بە خوێنەر بدات، ئاماژە بەوە دەکات کە هێزی سەرکردایەتی دێمۆکڕات بە پەنای هێزی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان‌دا لە قەڵادزێ تێدەپەڕن و دەچنەوە ڕۆژهەڵات، بەبێ ئەوە کە خۆ لە هێزی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بگەیەنن.[6]

چەکدارە ئێرانییەکان لە زۆربەی ناوچەکان هەڵەی گەورەیان کردبوو و بە چەک و کەرەستەی دیکەی نیزامی بەرەنگاری خەڵکی سیڤیل و بێ‌چەک ببوونەووە. ئەو هەڵانە لە لایەن خەڵکەوە هەڵوێستی لەسەر گیرا و هەڵوێست و توڕەیی خەڵکیش لە فۆڕمی جۆراوجۆردا خۆی دەرخست. لە ناوچە فارسییەکان و ئەو شوێنانەی کە ترکەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، کاردانەوەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕادیکاڵتر دەبوون و ڕاگەیاندنەکان بە بەردەوامی هەواڵی توند و تیژییان لە لایەن خەڵکەوە بڵاو دەکردەوە.

بەهۆی ئەوە کە لە کرماشان چەند کوردێکی سیڤیل بە دەستی چەکدارانی ئێرانی کوژرابوون، بنەماڵەکانی ئەو قوربانییانە هەڵوێستیانگرت کە بۆ لێپرسینەوە لە سەرەڕۆیی و وەحشیبوونی چەکدارانی ئێرانی بەرەو تاران بڕۆن و لەسەر خوێنی بەناڕەواڕژڕاوی ئازیزانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پەهلەوی بەرەوڕوو بن. وێنەی ژێرەوە لەو ڕۆژەدا کێشراوە کە خزم و کەسی کوردە قوربانییەکانی کرماشان گەرەکیانبوو بەرەو تاران سەفەر بکەن.[7]

پەهلەوی لە دوایین پاییزی دەستهەڵاتداری خۆی ئازادی سیاسیی لە زانکۆکان قبووڵکرد، بەڵام تەقە و تێکهەڵچوون و کردەوەی ڕادیکاڵ لە زۆربەی ناوچە غەیرەکوردییەکان‌دا لە پەرەسەندن‌دا بوو.[8]

لە پەنای مانگرتنەکان و ئەو بەرهەمی سەرەڕۆیی چەکداران و بەرپرسانی ئێرانی بوو، کەمکاریش لە ئیدارەکان و ئۆرگانە حکومەتییەکان ئاسایی بوو و زەختێکی بەرچاو لەسەر پەهلەوی و دەتسهەڵاتەکەی بوو.[9]

لە مژارەکانی دادێ‌دا هەوڵ دەدرێت خەباتی سیاسیی و شارستانیی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە کاتێک‌دا بەسەرکرێت کە جوڵە و ناڕەزایەتییەکان بەرچاوتر دەبوون و ڕۆڵی سیاسییەکانی کوردستان وردە وردە خۆی دەردەخست.

لە وێنەی ژێرەوەدا نموونەیەک لە شێوەی هەڵس‌وکەوتی چەکدارانی ئێرانی لە بەرانبەر مرۆڤێکی سیڤیل و بێ‌چەک دەبینن کە خستوویانەتە سەر عەرز و هێرشی دەبەنە سەر.[10]

سەرچاوە و ژێدەری ئەم بابەتە لە کۆتایی ئەم زنجیرە نووسینەدا بلاو دەکرێنەوە.

سه‌رچاوه‌ Roji Kurd ڕۆژی کورد

درێژه‌ی بابه‌ت