فـیـلـمـی ژێـرنووسکراوی كــوردی (The Jungle Book 2016)

Zanyari Site

فـیـلـمـی ژێـرنووسکراوی كــوردی (The Jungle Book 2016)
—————————————
ناوی فیلم : كتێبی دارستان
جۆر: سه‌ركیشی + درما
كاتی یاسای فیلم : 1 كاتژمێر و 46 خوله‌ك
زمان: ئینگلیزی
ژێرنووس: كوردی
قەبارە: 1.6 گێگابایت
کوالیتی: 1080
————————————–
چیرۆكی فیلم :
————
مناڵێكی هه‌تیو به‌یارمه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له‌ گورگه‌كان، و ورچێك و ڕه‌شه‌ پڵنگێك له‌ ناو دارستانێك گه‌وره‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ ئه‌ندامێك له‌و خێزانه‌، و دواتر سه‌ركێشیه‌كانی ئه‌م كوڕه‌ (ماوکـلـی) ده‌ست پێده‌كه‌ن.

وه‌رگێڕان: باخان محمه‌د + هێمه‌ دۆن + ئـامـانـج ســدیـق
سه‌رچاوه‌ : KurdSubtitle

سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری زانیاری

درێژه‌ی بابه‌ت

تورکیا: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 865 داعشیمان دەستگیر کردووە

nuche.net

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، کە لە سەرەتای 2016وە، هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە 865 کەسیان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەستگیر کردووە و دەشڵێت “بە تێکڕایان ئەندامی داعش بوونە”.

بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەفکان ئالا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، کە نیوەی زیاتری ئەم کەسانە کە لە پەیوەندی لە گەل داعش دەستگیر کراون،  خەڵکانی بیانین کە لە نێوانیاندا هاووڵاتی ئەمریکا، بەریتانی و فەڕەنسی دەبیندرێ.

ئالا جەختیشی کردۆتەوە، کە لە دەستپێکی ئەم هەڵمەتانە تاکوو ئیستا زیاتر لە 5000 کەس دەستگیر کراون.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=78587

راپۆرتی وێنەیی: سەرکردە کوژراوەکانی داعش لە دوو ساڵی رابردوودا

nuche.net

نوچەنێت

دوای ئەوەی کە “ابومحمد العدنانی” گوتەبێژی داعش  بە هۆی  هێرشێکی ئاسمانییەوە لە شاری حەلەب کوژرا، ژمارەی ئەو سەرکردە ناسراوانەی داعش کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو کوژراون، بە لانی کەمەوە گەیشتە 6 کەس.

1-فاضل احمد الحیالی ناسراو بە حجی معتز یان ابو مسلم الترکمانی

الترکمانی، چاوەدێری حاکمەکانی داعش لە شار و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەم رێکخراوە دەکرد لە عێراق. هاوکات سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سەبازی داعشی لە ئەستۆ بوو، کە لە 6 بۆ 9 کەس پێکدێت، ئەم ئەنجومەنە ستراتیژی سەربازی داعش دیاری دەکات. الترکمانی لە میانەی هێرشێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە باکوری عێراق گیانی لە دەستدا.

2-عبدالرحمن مصطفی القادولی ناسراو بە ئەبو عەلی ئەنباری یان ئەبو عەلا عەفری

عەلی ئەنباری، مامۆستای فیزیا بووە لە ناوچەی الحضر کە دەکەوێتە 80 کیلۆمەتری موسڵەوە و وەک جێگری ئەبوبەکر بەغدادی هەژمار دەکرا. دوای ئەوەی کە بەغدادی بریندار بوو، بە شێوەی کاتی سەرکردایەتی داعشی گرتە ئەستۆ. ناوبراو ئەڵقەی پەیوەندی بەغدادی لە گەل راوێژکاران و ئەمیرەکانی داعش بوو. ناوبراو بە هۆی هێرشەکانی سوپای عێراقەوە لە پارێزگای نەینەوا کوژرا.

٣- وسام نجم عبد زید الزبیدی ناسراو بە ایونبیل

دەگوترێ وسام نجم عبد زید الزبیدی، هەمان ئەو کەسەیە کە لە ڤیدئۆی سەربڕینی دیلە میسریەکان لە مانگی فێبریوەری دەرکەوتووە. یەکێک بووە لە سەرکردەکانی داعش لە لیبیا، کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج  و گیانی لە دەستدا.

٤- طرخان باتیرشفیلی ناسراو بە عومەر چیچانی

چیچانی لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکانی نزیک شاری شرگاط لە پارێزگای سەلاحەدین کوژرا. چیچانی دارێژەری پلانە تیرۆرستییەکانی داعش بووە لە پاکستان. هەروەها سەرکردەی سەربازی بەرەی باکوری شەڕەکانی داعش بوو.

٥- حافظ سعید خان

سەرکردەی لقی داعش لە ئەفغانستان و پاکستان بوو، کە بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا گیانی لە دەستدا. ناوبراو سەرکردەی ویلایەتی خۆراسان لەم دوو وڵاتە بوو، هەروەها ئەندازیاری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر کابۆل بوو کە 80 کوژراو و 231 برینداری لێکەوتەوە.

٦- طه صبحی فلاحه ناسراو به ابومحمد العدنانی

ئەبو محەمەمد عەدنانی گوتەبێژی داعش بوو، کە بە هۆی هێرشێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە شاری الباب کە دەکەوێتە نزیک حەلەبەوە، گیانی لە دەستدا. بە گوتەی شارەزایان، ناوبراو بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی داعش بووە، لە دەرەوەی سنوورەکان و بە تایبەت لە ئەوروپا.

6 سەرکردە کوژرواەکەی داعش٢

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=78583

جێگرێ سەرۆکێ ئەمریکا و سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ بارودۆخێ عێراقێ به‌حسكرن

Editor

جێگرێ سەرۆکێ ئەمریکا و سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ بارودۆخێ عێراقێ به‌حسكرن  ZNA- هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ “جۆ بایدن” جێگری سه‌رۆکی ئەمەریکا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە “مەسعود بارزانی” سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد. لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر و ستاییشی قارەمانێتیی پێشمەرگەی کرد و سەرەخۆشیی لە …

التدوينة جێگرێ سەرۆکێ ئەمریکا و سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ بارودۆخێ عێراقێ به‌حسكرن ظهرت أولاً على رۆژناما بنگەهێ لالش.

سه‌رچاوه‌ رۆژناما بنگەهێ لالش

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌: داعش سه‌ركرده‌ی زۆری لێ كوژراوه‌.

KURDISTANI

-رۆژانە هەواڵ

داعش، له‌ ڕیگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، كوژرانی ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی گوته‌بێژه‌كه‌یانی له‌ شه‌ڕه‌كانی حه‌له‌ب، پشتڕاستكرده‌وه‌.

داعش، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نووسیویه‌تی ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی، له‌ شه‌ڕه‌كانی حه‌له‌ب كوژراوه‌، به‌ڵام باس له‌وه‌ ناكات له‌ چ قۆڵێـكی شه‌ڕه‌كانی حه‌له‌ب بووه‌، یان به‌ ده‌ستی كێ كوژراوه‌.

له‌م باره‌وه‌ حه‌مید ئه‌فه‌ندی، به‌رپرسی میحوه‌ری باشیك ڕایگه‌یاند: “داعش له‌ دۆخێكی زۆر خراپدایه‌، به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ده‌كوژرێن و له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسیان ناكات، ئه‌گه‌رنا له‌ دوای هێرشی پێشمه‌رگه‌ بۆ محیوه‌ری گوێڕ و خازر سه‌ركرده‌ی زۆری داعش كوژراوه‌ و كه‌ به‌شێكیان له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ن”.

به‌رپرسی میحوه‌ری باشیك، گوتیشی: “دۆخی ئه‌منی شاری مووسڵ ته‌واو تێكچووه‌، توانای داعش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌م بوه‌ته‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت