پێش جەژن یەک ڕەنگی بگەڕێنەرەوە بۆ پێستت

NiGa

 یانه‌ی كوردلووك

پێش جەژن یەک ڕەنگی بگەڕێنەرەوە بۆ پێستت

زۆر کات بەهۆى گەرما و تیشکى خۆرەوە پێستى لەشت دەبێت بە چەند ڕەنگێکەوە و ئەمەش زۆر بێزارت دەکات، لەوانەیە زۆر کرێم و بەرهەمى تایبەت بەکاربهێنیت بە یەک ڕەنگ کردنەوەى پێست، بەڵام زۆر کات ئەو کاریگەریەیان نییە کە پێویستتە. 
بۆەوەى پێستتى لەشت هەموو ببێتەوە بە یەک ڕەنگ پێش جەژن ئەوا یەکێک لەم ڕێگایانە تاقیبکەرەوە: 
١- ماست: 
ماست چەندان ماددەى بەسوودى تێدایە، جگە لە ترشى لاکتیک کە تایبەتمەندیەتى سپیکردنەوەى پێستى تێدایە. 
ئەوەى لەسەرتە تەنها ئەوەیە کە لەشت بە ماست مەساج بکەیت و بۆ ماوەى چەند خولەکێک وازى لێ بهێنیت، دواتر بە ئاو بیشۆ. 
هەموو ڕۆژێک دەبێت ئەمە دووبارە بکەیتەوە، دواى ماوەیەک تێبینى ئەوە دەکەیت کە پێستى لەشت بووەتەوە بە یەک ڕەنگ، دەکرێت هەنگوینیشى تێبکەیت.

٢- پرتەقاڵ: 
یەکێکە لەو خواردنانەى ڤیتامین C تێدایە، کە ڤیتامینێکى پێویستە بۆ پێست، هەروەها ڕەنگى پێست یەک دەکاتەوە. 
دوو کەوچک ئاوى پرتەقاڵ و کەوچکێک زەردەچەوە تێکەڵ بکە، بۆ ماوەى نیو کاتژمێر بیدە لە پێستت، دواتر بە ئاو بیشۆ. 
٣- ئارد: 
باشترینە بۆ ئەوەى پێستت ببێتەوە بە یەک ڕەنگ، چونکە چەندان ماددەى جیاوازى تێدایە، پێستت تەندرووست و پاک دەهێڵێتەوە. 
کەوچکێک ئارد و کەمێک ئاوى گوڵ تێکەڵ بکە تا هەویرێکى خەستت دەستتدەکەوێت، بیدە لە دەست و قاچت و وازى لێ بهێنە تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ، ڕۆژانە دووبارەى بکەرەوە.

٤- هەنگوین: 
باشترینە بۆ یەک ڕەنگکردنەوەى پێست، دژى میکرۆب و بەکتریایە و یارمەتیت دەدات ڕزگارت ببێت لە زیبکە و خانە مردووەکان. 
ڕاستەوخۆ هەنگوین بدە لە پێستت و وازى لێ بهێنە تا وشک دەبێتەوە، ئینجا بە ئاو بیشۆ. 
س.س 

NRT2

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=52435&goto=newpost

بەوێنە… سەرسوڕهێنەرترین باخچەى ئاژەڵانى جیهان

NiGa

بەوێنە… سەرسوڕهێنەرترین باخچەى ئاژەڵانى جیهان

 یانه‌ی كوردلووك
لاى هەمووان ئاشکرایە لە زۆربەى باخچەکانى ئاژەڵ لە جیهاندا ئاژەڵەکان ئەکرێنە قەفەس یا شوێنێکى داخراوەوە بۆ ئەوەى گەشتیاران و سەردانکەرانیان پارێزروا بن و هێرشیان نەکرێتەسەر لە لایەن ئاژەڵەکانەوە.
لە کارێکى بێوێنە و ناوازەدا باخچەیەکى ئاژەڵان لە شارى "چانگ کۆینگ"ى چین لە باشورى رۆژئاواى ئەو وڵاتە چەند ئۆتۆمبیل و پاسێکى تایبەت دروستکراون کە گەشتیاران دەچنە ناوى و لە شێوەى قەفەسدان و چیدى ئاژەڵەکان زیندانى ناکرێن بەڵکو ئەوە مرۆڤەکانن کە دەبێت لەنێو قەفەسەوە سەیرى ئاژەڵەکان بکەن.
شایانى باسە باخچەى ئاژەڵەکان دەستکردە و هەموو رێوشوێنەکان بۆ ژیانى ئازادانەى ئاژەکان گیراوەتەبەر و رێگەوبانى تایبەت بۆ هاتۆچۆى پاسەکانیش دروستکراوە.
NRT2

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=52434&goto=newpost

سەڵاح دەلۆ: ناسنامەی كەركوك، بە قسەی ئەرشەد ساڵحی و كەسانی تر دیاری ناكرێت

nuche.net

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بەو قسانەی لەبارەی ناسنامەی کەرکەوە، لەلایەن بەرەی تەرکمانیەەوە کران دەڵێت، “كەركووك ناسنامەی كوردستانییە”. كەركوك دەگەڕێنینەوە سەر هەرێمی كوردستان، هێزی پێشمەرگەش شارەكە دەپارێزێت.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: پارێزگای كەركوك، كە خاوەن تایبەتمەندی توركمانییە، بەردەوام وەكو ناوەندی سیاسی توركمانەكان لە عێراق دەمێنێتەوە.

سەڵاح دەلۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك-گەرمیانی، پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بەو قسەیەی ساڵی لە لێدوانێکی تایبەتدا  بۆ نوچە نێت گوتی “ناسنامەی كەركوك كوردستانییە و پارتی دیموكراتی كوردستان، پشگیری لە خەڵك و داخوازییەكانی خەڵكی كەركوك دەكات و ئێستاش هێزی پێشمەرگەی كوردستان، پارێزگاری لە شارەكە دەكات”.

ساڵح دەلۆ هەروەها دەڵێت” ناسنامەی كەركوك، بەقسەی ئەرشەد ساڵحی و كەسانی دیكە دیاری ناكرێت. کورد لە پێناوی كەركوك، چەندین شۆڕشی هەڵگیرساندووە. بۆیە بۆ هەمیشە بەرگری لە ناسنامەی كەركوك دەكات. ئێستاش لەم شۆڕشكردنە بەردەوامە ئێمە وەك پارتی رێز لە بوچوونی هەموو پێكهاتەكانی ناو كەركوك دەگرین، بەڵام ناسنامەی کەرکوک كوردستانییە ،هەموو هەوڵیش دەدەین بۆ گەڕانەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان، دەدەین”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=74234

نەجیبە نەجیب:خەریكی ئامادە كردنی ستراتیجێكین بۆ كەم كردنەوەی هەژاری لە عێراق و كوردستان

nuche.net

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپی بانكی نێودەوڵەتی، خەریكی ئامادەكردنی ستراتیجێكە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا تا ساڵی 2022، بەشێك لەو بڕە پارەیەش، كە بە قەرز بۆ ماوەی سێ ساڵ بە عێراقی دەدات، بەشێكی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكرێت.

(نەجیبە نەجیب) ئەنــدامی كورد لە‌ لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی بۆ نوچە نێت گوتی، ” عێراق ئەمساڵ رێكکەوتنی كردووە، كە بڕی 13 ملیار و 600 ملیۆن دینار وەكو قەرز لە سندووقی دراوی بانكی نێودەوڵەتی وەربگرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ، بۆ ئەم مەبەستەش گروپی بانكی نێودەوڵەتی ستراتیجێك بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا ئامادە دەكات، چونكە یەكێك لەو پێشنیازانەی كراوە دەبێت بەشێك لەو پارەیەی كە بە عێراق دەدرێت، بەشێكی بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری تەرخان بكرێت”.

(نەجیبە نەجیب) هەروەها گوتی “ئێمە وەكو پەرلەمانتاری لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان، لەگەڵ حكوومەتی عێراق و كوردستان و وەزارەتی دارایی و كاروباری كۆمەڵاتی عێراقدا، لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەشدار بووین لە دانانی ستراتیجەكەدا كە‌ لەلایەن گرووپی بانكی نێودەوڵەتییەوە ئامادە كراوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=74232

لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران: به‌ قه‌رز و قۆڵ به‌ڕێوه‌ده‌چین، به‌مشێوه‌یه‌ ناتوانین به‌رده‌وامبین

nuche.net

نوچه‌نێت-ئه‌لنه‌به‌ء

لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له‌ حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات بیرێك له‌ ئاینده‌ی خۆی بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا عێراق توانای به‌رده‌وامیی نییه‌.

ماجیده‌ ته‌میمی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت، هه‌تا ئێستا عێراق به‌ قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی نه‌وت تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتیه‌تی، وتیشی ده‌بێ عێراق حیسبای داهاتووی بگات “چونكه‌ وڵات به‌ قه‌رز و قۆڵ‌ ناڕوات به‌ڕێوه‌”.

ته‌میمی گوتی، تا ئێستاش لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان نازانێ مه‌رجه‌كان و رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ عێراق چین، هه‌ر له‌ 5 ملیار دۆلاره‌كه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی تاكو 3 ملیاره‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و 3.6 ملیاری وڵاتانی G7.

ته‌میمی ترسی خۆی له‌ ئایینده‌ی ئابووری عێراق ناشارێتەوەو، داوای داڕشتنی پلانی ستراتیژی ده‌كات تاكو عێراق، له‌ رووی ئابورییه‌وه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر پێی خۆی، نه‌ك وه‌كو ئێستا هه‌ر چاوی له‌ وه‌رگرتنی قه‌رز بێ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=74229