١٠ سوودى گرنگى هەنگوینى ڕەش….

ChaWaN RwaNdZe

 یانه‌ی كوردلووك

هەنگوینى ڕەش بریتییە لە جۆرێک لە هەنگوین کە ڕەنگەکەى زۆر تۆخترە لە هەموو جۆرەکانى تر و لە هەموو جێگایەکیشدا دەستناکەوێت، بەڵام چەندان سوودى گرنگى هەیە کە پێویستە بیانزانیت.

هەنگوینى ڕەش بەهۆى ئەو ماددە بەسوودانەوە کە تێیدایە تایبەتمەندیەتییەکى زۆرى هەیە و لە زۆر کۆنەوە بەکارهاتووە بۆ چارەسەرى چەندان نەخۆشى.

• دژە ئۆکسان، ڕێژەیەکى زۆر ماددەى دژە ئۆکسانى تێدایە زۆر زیاتر لە هەنگوینى ئاساى، ئەمەش واى لێدەکات باشترینبێت بۆ ڕێگاگرتن لە تووشبوون بە شێرپەنجە، دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکانى دڵیش.

• دەتپارێزێت لە رۆماتیزم و بێ هێزبوونى ماسوولکەکان، ڕیژەیەکى باش کالسیۆمى تێدایە.

• ماددەى بۆلیفینۆڵى تێدایە کە کار دەکات لەسەر دابەزاندنى کیش، چونکە کالۆرى هەڵدەمژێت.

• بەسوودە بۆ نەهێشتنى سەرئێشە، چونکە ڤیتامین B6 و ترشى بانتۆسۆنیکى تێدایە کە هەستکردن بە ماندوویەتى و سەرئێشە ناهێڵن.

• مەکنسیۆمى تێدایە کە کار دەکات لەسەر چالاککردنەوەى مێشک، بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن ناهێڵێت.

• ئاسنى تێدایە کە کار دەکات بۆ درووستکردنى هیمۆگڵۆبین و بەسوودە بۆ چارەسەرى ئەنیمیا و کەمى خوێن.

• ترشى لاتیکى تێدایە کە کار دەکات لەسەر نەهێشتنى زیبکە.

• پۆتاسیۆمى تێدایە کە کار دەکات بۆ هاوسەنگکردنەوەى ترشەکانى لەش.

• ڕیژەى شەکرى خوێن ڕێکدەخاتەوە، چونکە ڕێژەیەکى کەم شەکرى تێدایە و بەمەش ڕێژەى گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێت.

• پێست گەنج و جوان دەکاتەوە و ناهێڵێت تێکبچێت و زوو پیرببێت.

nrt

سه‌رچاوه‌ یانەى کوردلووک
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdlook.com/vb/showthread.php?t=51585&goto=newpost

Advertisements

2 thoughts on “١٠ سوودى گرنگى هەنگوینى ڕەش….

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s