کۆمپانیای ئەسوس بە فەرمی لاپتۆپی Transformer 3 Pro ڕاگەیاند

مەنسوڕ بڵباس

Transformer-3-Pro

کۆمپانیای ئەسوس لە میانەی کۆنگرەیەکی تایبەتی خۆی کۆمەڵیک بەرهەم و کۆمپیوتەر و لاپتۆپی خۆی ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی  Zenvolution لە کۆنگرەی تەکنەلۆژی ” Computex Taipei 2016 ” تایبەت بە بەرهەمە تەکنەلۆژیەکان لە وڵاتی تایوان.

کۆمپانیای ئەسوسی تایوانی بە فەرمی لاپتۆپێکی خۆی نمایش کرد بە ناوی  Transformer 3 Pro کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو تەنک و جوانە و تەنکییەکەی لە ٨.٣٥ ملیمەتر ڕەت نادات، وە ئەم لاپتۆپەش بە یەکێک لە ڕکابەرەکانی لاپتۆپی سیرفەیس پرۆی مایکرۆسۆفت دادەنرێت.

لاشەی ئەم بەرهەمە نوێیە لە کانزا درووست کراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە گۆشەی ١٧٠ پلە بەکاری بێنێت، لەگەڵ بوونی تەختە کلیلێک تایبەت بە لاپتۆپەکە بە ناوی Transformer Cover Keyboard.

ڕوونمای Transformer 3 Pro ١٢.٦ ئینچە بە ڕوونی 2880×1920 پیسکڵ، بە زیادکراوی بڵندگۆی دەنگی بە تەکنەلۆژیای Harman Kardon.

Transformer-3-Pro-T303_01
Transformer-3-Pro-T303_03

پرۆسێسەری ئەم کۆمپیوتەرە لە جۆری ئینتڵ Intel Core i7، بە ڕامی ١٦ گێگابایت وە یادگای ناوەکی ١ تێرابایت لە جۆری PCIe x4 SSD، وە بوونی دەرچەی USB Type-C، و نەوەی دووەمی تەکنەلۆژیای USB 3.1 کە خێراییەکەی دەگاتە ١ تێرابایت/لە چرکەیەک، لەگەڵ بوونی دەرچەی Thunderbolt 3 بە خێرایی گواستنەوەی ٤٠ گێگابایت/ لە چرکەیەک.

ئەم لاپتۆپە هەردوو دەرچەی USB 3.0 و HDMI هەیە و پشتگیری لێ دەکات، لەگەڵ بوونی کامێرای ١٣ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژی ناسینەوەی ڕوو  Windows Hello.

وە کۆمپانیای ئەسوس ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپیوتەرە چەند پاشکۆیەکی هەیە و پشتگیری لێ دەکات، یەکێک لەوانەش پێنووسی تایبەت بە کۆمپانیا و کۆمپیوتەرەکەی بە ناوی ASUS Pen کە لە ئاستی ١٠٢٤ بەردەست دەبێت لە کاتی بەکارهێنان بۆ وێنە و نووسینی تێبینییەکان.

ASUS-Pen

لاپتۆپی  Transformer 3 Pro پشتگیری دەکات لە سەکۆی ASUS Univeral Dock كە ڕێژەیەکی زۆر لە دەرچە لەخۆی دەگرێت لەوانە: USB-C 3.1، و USB 3.0، و HDMI، و RJ45 LAN، و دەرچەی یادەوەری دەرەکی 3 لە 1 SD.

کۆمپانیای ئەسوس بڵندگۆیەکی دەنگی بە ناوی ASUS Audio Pod ڕاگەیاند کە لە چوار بڵندگۆ پێک دێت بۆ بەردەست بوونی دەنگ بە شێوەی دەریایی بە پاوانی ٣٦٠ پلە، وە ئەم کۆمپیوتەرە پشتگیری لە سەکۆی ROG XG Station 2 دەکات بۆ گرافیک کاردی دەرەکی بۆ ئەوەی گرافیک کاردی کۆمپیوتەرەکە بە هێز بێت بۆ کار کردنی یارییە ڤیدیۆییە بەهێزەکان و یاری ٣٦٠ پلەیی.

Audio-Pod

Click here to view the embedded video.

The post کۆمپانیای ئەسوس بە فەرمی لاپتۆپی Transformer 3 Pro ڕاگەیاند appeared first on تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی.

سه‌رچاوه‌ تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

درێژه‌ی بابه‌ت

نێچیرڤان بارزانی: پارتی، یەكێتی بە هاوپەیمانی سەره‌كی خۆی دەزانێت

info@basnews.com (بڕیار كۆیی)

نێچیرڤان بارزانی: پارتی، یەكێتی بە هاوپەیمانی سەره‌كی خۆی دەزانێت

 

له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ڕێوڕه‌سمی چلویه‌ك ساڵیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌ گوتی پارتی، یەكێتی بە هاوپەیمانی سەركیی خۆی دەزانێت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 31-5-2016 بە ئامادەبوونی” نێچیرڤان بارزانی” سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و وەزیر و پەرلەمانتارانی بەغدا و هەولێر و كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری كادر و لایەنگر و هەوادارانی، لە شاری هەولێر ڕێوڕەسمێك بۆ چلویەك ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەڕێوەچوو.

 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمەكەدا دوای پێشكەشكردنی چەند گوتەیەك، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكدر و تیایدا باسی لە گرنگیی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و خەباتی لەپێناو مافەكانی گەلی كورد كرد و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی و هەموو ئەندامان و لایەنگران و هەوادارانی یەكێتی كرد و دروودی بۆ شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نارد كە بۆ كوردستان بوونە قوربانی و تا ئێستاش بەرەوامن لە قوربانیدان.

 

دواتر باسی لە مێژووی هاوخەباتی و پێكەوەیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كرد كە هەرچەند هەندێك جار هەوراز و نشێوی و كێشە و شەڕی تێكەوتووە، بەڵام توانیویانە پێكەوە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان دەستكەوتی گرنگ بۆ ئەم وڵاتە بەدست بهێنن. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە كۆبوونەوەیەكی مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی ئاماژەی بەوە داوە كە پێویستە هەردوولا بەرگەی یەكتری بگرن و باری یەكتری هەڵگرن.

 

لە لایەكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك وەزیران باسی لە قۆناغەكانی هاوخەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەستكەوتەكانی هاوخەباتی ئەو دوو هێزە كرد وەك ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و هەڵبژاردنی یەكەم پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەشداریی كاریگەریان لە پرۆسەی ئازادكردنی عێراق و ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی لەگەڵ هەموو هێزە عێراقییە هاوپەیمانەكان و كاریگەریی هەریه‌ك له‌ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراق و عێراقی نوێ. هەروەها باسی كاریگەریی دووركەوتنەوەی جەلال تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان و عێراق و ئەو بۆشاییەی كە بەوهۆیەوە لە عێراق و هەرێمی كوردستان دروستبووە، كرد.

 

لە باسی حیكمەتی تاڵەبانیشدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا ئەو كێشانەی كە دەهاتە پێش چ لە كوردستان یان لە عێراق، مام جەلال بە حیكمەتی خۆی هەوڵی دەدا كێشەكان چارەسەر بكات و بە هیچ شێوەیەك دەرفەتی ئەوەی نەدەدا كێشەكان گەورە ببن و لایەنگری دیالۆگ بوو و زۆر كات ئەوپەڕی نەرمی دەنواند كە دەبووە جێگەی ڕەخنە و گلەیی هاوكارانی لەناو یەكێتی.

 

لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان، هەموو هێزەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە هاوپەیمان و هاوخەباتی سەرەكیی خۆی دەزانێت.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز

درێژه‌ی بابه‌ت

كامه‌یان باشترینه‌…..میسسی یان ڕۆناڵدۆ؟؟؟

هێمن ئه‌حمه‌د
574da439c36188737b8b45c7

 

هانده‌رانی تۆپی پێ و  به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویستانی هه‌ردوو یاریزان میسسی و ڕۆناڵدۆ هه‌میشه‌ گفتوگۆ و مناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویان له‌ ئه‌ویتریان باشتره‌ .

له‌ خواره‌وه‌ به‌راوردێك له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو .

سه‌ره‌تا ڕۆناڵدۆ :

. به‌ده‌ست هێنانی 3 تۆپی زێڕین.

. پێڵاوی زێڕین 4 .

. 3 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا .

. جارێك جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپی .

. 2 جار جامی جیهانی یانه‌كان .

. 1 جار جامی سوپه‌ری ئیسپانی .

. 1 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی ئیسپانی .

. 2 جار جامی پاشای ئیسپانیا .

. جارێك جامی یه‌كێتی ئینگلیزی .

. 2 جار به‌ده‌ست هێنانی جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئیسپانیا .

. 3 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی ئینگلیزی .

. دوو جاریش به‌ده‌ست هێنانی جامی قه‌ڵغنی ئینگلیزی .

 

سه‌باره‌ت به‌ میسسی :

. 5 جار تۆپی زێڕینی به‌ده‌ست هێناوه‌ .

. 3 پێڵاوی زێڕین .

. 4 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا .

. 3 جار جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپی .

. 3 جار جامی جیهانی یانه‌كان .

. 6 جامی سوپه‌ری ئیسپانی .

. 8 جار خولی یانه‌كانی ئیسپانیا.

. 3 جار جامی پاشای ئیسپانیا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میسسی له‌ ڕووی ئاسته‌وه‌ له‌ نێو چاودێران و هانده‌رانه‌وه‌ پێش ڕۆناڵدۆ كه‌وتوه‌ ، به‌ڵام ڕۆناڵدۆش تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاستی به‌رزی خۆی له‌ یاری كردنی له‌ناو یاریگاكان . ‌

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net

درێژه‌ی بابه‌ت

به‌رنامه‌ی ( ڕەمەزان ) به‌رنامه‌يه‌كی تايبه‌ته‌ به‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پيرۆز.

karim mahmood
تايبه‌تمه‌ندييه‌كان :: ١. كاته‌كانی بانگ ( مانگی ڕه‌مه‌زان ) له‌ خۆ ده‌گرێت بۆ ١١ شاری كوردستان. ١. سلێمانی ٢. هەولێر ٣. دهۆک ٤. کۆیە ٥. کەلار ٦. هەڵەبجە ٧. ڕانیە ٨. کفری ٩. قەڵادزێ ١٠. دەربەندیخان ١١. زەڕایەن ٢. زانياری له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی تيادايه‌ ١. لە پێشوازی مانگی ڕەمەزان کەلەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە – خۆ ئامادەکردن …
سه‌رچاوه‌ ماڵپەرى فیردەوس

درێژه‌ی بابه‌ت

كامه‌یان باشترینه‌…..میسسی یان ڕۆناڵدۆ؟؟؟

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2016/05/574da439c36188737b8b45c7.jpg
574da439c36188737b8b45c7

 

هانده‌رانی تۆپی پێ و  به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویستانی هه‌ردوو یاریزان میسسی و ڕۆناڵدۆ هه‌میشه‌ گفتوگۆ و مناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویان له‌ ئه‌ویتریان باشتره‌ .

له‌ خواره‌وه‌ به‌راوردێك له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو .

سه‌ره‌تا ڕۆناڵدۆ :

. به‌ده‌ست هێنانی 3 تۆپی زێڕین.

. پێڵاوی زێڕین 4 .

. 3 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا .

. جارێك جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپی .

. 2 جار جامی جیهانی یانه‌كان .

. 1 جار جامی سوپه‌ری ئیسپانی .

. 1 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی ئیسپانی .

. 2 جار جامی پاشای ئیسپانیا .

. جارێك جامی یه‌كێتی ئینگلیزی .

. 2 جار به‌ده‌ست هێنانی جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئیسپانیا .

. 3 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی ئینگلیزی .

. دوو جاریش به‌ده‌ست هێنانی جامی قه‌ڵغنی ئینگلیزی .

 

سه‌باره‌ت به‌ میسسی :

. 5 جار تۆپی زێڕینی به‌ده‌ست هێناوه‌ .

. 3 پێڵاوی زێڕین .

. 4 جار به‌ده‌ست هێنانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا .

. 3 جار جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپی .

. 3 جار جامی جیهانی یانه‌كان .

. 6 جامی سوپه‌ری ئیسپانی .

. 8 جار خولی یانه‌كانی ئیسپانیا.

. 3 جار جامی پاشای ئیسپانیا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میسسی له‌ ڕووی ئاسته‌وه‌ له‌ نێو چاودێران و هانده‌رانه‌وه‌ پێش ڕۆناڵدۆ كه‌وتوه‌ ، به‌ڵام ڕۆناڵدۆش تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاستی به‌رزی خۆی له‌ یاری كردنی له‌ناو یاریگاكان . ‌

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/19967