چۆن زوو ڤیدێۆیه‌ك مۆنتاژ كه‌م

سڵاو

من ئه‌مه‌وێ زنجیره درامایه‌ك ده‌نگه‌كه‌ی بگۆڕم به‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دره‌نگ ڤیدێۆكه‌ سه‌یڤ ئه‌بێ بۆیا منیش نازانم چیی لێ بكه‌م من به‌رنامه‌ی camtasia به‌ كار ده‌هێنم تكایه‌ه‌ ئه‌گه‌ر پرۆگرامێك باش هه‌ییه‌ كه‌زوو سه‌یڤی كا ڤیدێۆكه‌ پێم بلێن زۆر پێویستمه‌ تكایه‌ وه‌ڵام

سه‌رچاوه‌ هــاك بــۆ كـورد – هه‌موو یانه‌كان
درێژه‌ی بابه‌ت http://h4kurd.com/h4kurd/thread-115150.html

په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆماری كوردستان                   بەبۆنەى ( 1 ) ی ئایار رۆژى جیهانى کرێکاران

muhammedkadir24@gmail.com (masud)

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

                         

كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و گه‌لانی به‌ش مه‌ینه‌ت و زوڵملێكراوی جیهان ، یه‌كگرن !

یه‌كی ئایاری هه‌موو ساڵێك رۆژی هاوخەباتی و هاوپشتی جیهانی چینی کرێکارانه‌ لە كوردستان و گشت جیهان ، به‌و بۆنه‌وه‌ به‌ناوی پارتی كۆماری كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆى ئاڕاسته‌ی گشت كرێكاران و ره‌نجده‌ران و زه‌حمه‌تكێشان و گشت چین توێژه‌ شۆڕشگێڕ و سته‌ملێكراو و زوڵملێكراوانی كوردستان ده‌كات ، له‌و ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا پێویسته‌ گشت چین و توێژه‌ شۆرشگێره‌كان و كرێكاران یه‌كیتی ڕیزه‌كانی نیوانیان به‌هێز و پته‌وتر بكه‌ن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی گشت داخوازی و مافه‌كانیان . هەموو ساڵێک لە سەرتاسەری جیهان و لەم رۆژە مێژوویی و نێونەتەوەییە، کرێکاران و زەحمەتکێشان و ئازادیخوازان رێز دەگرن لە خەبات و قوربانیدانی چینی کرێکاران و هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ بەرەوپێشچوونی خەبات و تێكۆشان و دەسکەوتیان دەکەن و لە لایەکی دیکەش رێبەران و بزووتنەوەی کرێکاری بەرنامە و پلان بۆ کارو خەباتی ساڵی داهاتوویان دادەڕێژن . لەم رۆژەدا لە هەموو جیهان بە شێوازى جۆراوجۆر لە لایەن حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان، سەندیکاو رێکخراو و بزوتنه‌وه‌ كرێكاری و ومەدەنییەکان رێز لەم رۆژە دەگیرێت و هاوسۆزى و هاوپشتى خۆیان بۆ ئەم چینە گرنگەى کۆمەڵگا دووبارە دەکەنەوە.له‌یادی ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا ، چاوێک بە سەر بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تی کرێکارانى کوردستان بخشێنین دەبینین کە بارودۆخى نابه‌رابه‌ری و نادادپه‌روه‌ری و ژیان و گوزەرانى کرێکارانى کوردستان زۆر نالەبارە. نەبوونى دەرفەتى کارى پێویست و هەڵاوسانی ئابوورى و نەبوونى سەرمایەى پێویست و گەشەپێدانى ئابوورى به‌رخۆر ، نەبوونى كارگه‌ی مه‌زن و ناوەندى پیشەسازى پێویست و وەبەرهێنان لە کوردستان دوای ( 25 ) ساڵی ده‌سه‌لاتداری و حكومداری كوردستاندا بووەتە هۆى دروست بوونى بارودۆخێکی نالەبارتر و سەخت کە کرێکارانى کوردستان و بنەماڵەکانیان رەنج و کوێرەوەرى و ئازاری زۆرتریان بەردەکەوێ. بەڵام سەرەڕاى ئەم هەموو هەڵاوسان و گرانی بازار و پێداویستیه‌كانی ژیان و نه‌بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووی كرێكاری كه‌هۆكارن بۆ ئه‌و په‌رته‌وازییه‌ی ڕیزه‌كانی چینی كڕیكارانی كوردستان ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ڕۆژ دوای ڕۆژ خه‌ریكه‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ شۆڕشگێڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌هێزی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ، ده‌كه‌ویته‌ جوله‌ و چاڵاكی و هەڵسوڕێنەرانى بوارى رێکخراوە کرێکارییەکان لە ئاستی کوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهانیش ئیدی ژیانه‌ نادادپه‌روه‌ر و نابه‌رابه‌ریه‌كه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داریان بۆ ڕۆشه‌ن بووه‌وه‌ كه‌سه‌رمایه‌داری چه‌نده‌ چاوچنۆك و خوێن مژه‌ و چه‌ند بێ ویژدان و بێ به‌زه‌ییانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ دزين و به‌تاڵان بردنى هێزی كرێكاران به‌رامبه‌ر كرێ و پاریه‌كی كه‌میان پێ ده‌ده‌ن ، پارتی كۆماری كوردستان لەو یاده‌ پیرۆز و شكۆداره‌دا وێڕاى پیرۆزبایی لە کرێکارانى کوردستان و جیهان ، وەک هەمیشە خۆى بە حیزبێکى داکۆکیکار لە مافى چینی کرێکاران و جووتیاران و ڕه‌نجده‌ران و زەحمەتکێشان و سه‌رجه‌م چین و توێژه شۆڕشگێڕ و‌ بەشمەینەته‌كانى کوردستان دەزانێ و بزووتنەوەی کرێکارانیش بە یەکێک لە بزوتنەوە کۆمەڵایەتیە کاریگەرەکان بۆ بە دەستهێنانى مافە زەوتکراوەکانیان و ئاڵ وگۆڕ لە کۆمەڵگادا لە قەڵەم دەدا. هەروەها پشتیوانى لە خەباتی کرێکاران دەکا بۆ پێکهێنانى سەندیکا و رێکخراوەى سەربەخۆى تایبەت بە خۆیان لە پێناو بە دەستهێنانی ماف و داخوازییەکانیان. گومانی تێدا نیە ده‌سه‌ڵات تەنیا بە گەشە سەندن و بەربڵاوتر بوونی خەباتی یەکگرتووانەی بزووتنەوە خه‌باتگێڕ و شۆرشگێڕ و کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکان پاشەکشە دەکا و لەم رۆژەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بکەین . پارتی كۆماری كوردستان لە پێناو گەشەسەندنی زیاترو رێکخستنی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان، ژنان وخوێندکاران و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌ شۆڕشگیر و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌‌كان ، بۆ بە دەستهێنانی ماف و داخوازیەکانیان پێویستە له‌و سه‌نگه‌ره‌ شكۆمه‌ندیه‌ بن و دەوری گرنگ بگێڕن ، ئەمە بە یەکێک لە ئەرکەکانی خۆیان بزانن.

 

كرێكاران ، زه‌حمه‌تكێشان ، ڕه‌نجده‌ران ، جوتیاران ، كاسبكارانی كوردستان ..

له‌یادی یه‌كی ئایاردا پارتی كۆماری كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات سنوور بۆ مشەخۆری‌و گه‌نده‌ڵی و ئەو گەورە بازرگانانە دابنرێت كە یاری بە بزاوتی بازارەوە دەكەن. هەروەها پێویستە لەسەر حكومەت وەڵامی داواكارییەكانی كرێكاران‌و هاوڵاتییان بداتەوەو چارەسەری ئەو رێژە بەرزەی بێكاری بدۆزیتەوەو هەلی كار بۆ بێكاران بڕەخسێنی‌و سیاسەتی ئابووری به‌رخۆر بە ئاراستەی بەرهەمهێنانی هاوسەنگ لە هەموو كەرتەكانی بەرهەمهێنان لە بواری كشتوكاڵی‌و پیشەسازی‌و بازرگانی شانبەشانی بەرهەمهێنان لە كەرتی نەوتیدا بگۆرێت. تاكو ببێتە رێگە چارەیەك بۆ كەمكردنەوەی هەژاری‌و بێكاری‌و بووەتە هۆی داخستنی هەزاران كۆمپانیاو ناوەندی بارزگانی‌و پیشەسازی‌و لەسەر كارلابردنی هەزاران كرێكار، كە زیاتر لە 150 هەزار كرێكار بێكار بووەو داخستنی 50 ئۆتیل‌و چشێشتخانەو راگەیاندنی مایەپووچی 250 خاوەنكارو داخستنی 3000 كارگە لە كۆی 5180 كارگەو نزمبوونەوەی بەردەوام لە كرێی رۆژانەی كرێكارو بەرزبوونەوەی نرخ‌و ئیستیغلال كردنی كرێكارانی بیانی. گومانی تێدا نییە كە هیچ لەو جۆرە سیاسەتەی پەیڕەوكراوە چاوەروان ناكرێت جگە لە دەرەنجامی مەترسیدارو ئەگەر حكومەت نەتوانێت رێگا چارەی خێرا پێشكەش بكات دەرەنجامی خراپتریشی بەدوادا دێ‌ كە ئەمانەی خوارەوەش هەندێك لەو دەرەنجامانەیە:-

– بێ پلانی و نەبوونی توانای حكومەت بۆ دەستەبەر كردنی هەلی كارو تەنانەت كار گەیشتووەتە ئەوەی گرێبەستی كاتی كرێكارانیش هەڵبوەشێتەوە.

– دامەزراندنی بێ‌ بیمە، لە ساڵانی رابردوودا حكومەت هەزاران كرێكاری بە گرێبەستی كاتی دامەزراندبوو، تاكو ئەو یاسایانەی وەكو یاسای راژەو یاسای خانەنشین‌و بیمەی كۆمەڵایەتی نەیانگرێتەوەو دەرەنجام بیمەی كۆمەڵایەتیان بۆ دەستەبەر نەكرێت كە ئەمەش پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤە.

– نەبوونی یاسایەك قەرەبووی ئەو كرێكارانە بكاتەوە كە توشی رووداوی جیاجیای كار دەبن كە گیان لە دەستدەدەن یان توشی كەمئەندامی دەبن، كە لە ساڵی 2014 دا 45 كرێكارو لە ساڵی 2015 (7) كرێكار گیانیان لەدەستداوە .

بەم هۆیەوە لە روانگەی هەستی بەرپرسیارێتییەوە پارتی كۆماری كوردستان ، داوا لە دەسەڵاتە گشتییەكانی هەرێم ‌و تەواوی لایەنە سیاسی‌و كۆمەڵایەتییەكان دەكات كار بۆ دانانی رێگاچارەی بە پەلە بۆ ئەو گرفتانە بكه‌ن ، بەم شێوەیەی خوارەوە:-

  1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكانی ڕژێمی به‌عس و جێگیركردنی یاساكارێكی پێشڕه‌و به‌شداری نوێنه‌ری كرێكاران
  2. بیمه‌ی بێكاری شایسته‌ به‌ژیانی هاوچه‌رخانه‌ بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی ئاماده‌ بكار .
  3. ئازادی بێ مه‌رجی ڕێكخراوبوون و مانگرتن و خۆپیشاندان بۆ كرێكارانی كوردستان .
  4. دیاریكردنی لایه‌نی كه‌می كرێ و موچه‌ی كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشینان به‌یه‌ك ملیۆن دسنار له‌مانگێكدان .
  5. دابینكردنی پێداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تی شوێنی كار .
  6. كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ كاری قورس (40)ساڵ و كاری ئاسایی (50) ساڵ .
  7. كرێی یه‌كسان بۆ ژنان و پیاوانی كرێكار له‌به‌رامبه‌ر كاری چۆن یه‌كدا .
  8. دابینكردنی هه‌لی كار بۆ بێكاران .
  9. هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 150 رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕو دەستەبەركردنی ئازادی رێكخستنی سەندیكایی لە كەرتی گشتیدا.
  10. دانانی سستمێكی نوێ بۆ كرێ‌ كە لەگەڵ پێداویستییەكانی بژێویدا بگونجێت‌و نرخ ‌و كرێ هاوسەنگ بكات.
  11. كردنەوەی خول‌و ناوەندی پێگەیاندن‌و راهێنان‌و ناردنی كرێكاران بۆ وڵاتانی پێشكەوتووی پیشەسازی بۆ بەرزكردنەوەی توانای پیشەییان.

12.كردنەوەی ناوەندی رۆشنبیری بۆ كرێكاران‌و گرنگیدان بە كرێكارانی ئافرەت‌و لاو و كار بۆ پێشخستنی تواناكانیان‌و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیرییان بكرێ‌.

13.بەشداری پێكردنی لیژنەی سەندیكاییەكان لە لیژنە جیاجیاكانی كارگەو پرۆژە بەرهەمهێنەكاندا.

14.كاراكردنی رۆڵی دادگای كارو دەست بە چارەسەر كردنی كێشەكانی پەیوەست بە یاسای كارو بیمەی كۆمەڵایەتی‌و كێشەكانی كرێكاران بكات.

15.جێبەجێ‌ كردنی سیاسەتی بەكارخستن كە لەلایەن حكومەتەوە بڕیاری لەسەر دراوەو تا ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

  1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاتی و به‌ڕه‌سمیكردنی .
  2. قه‌ده‌غه‌كردنی كاری منداڵانی خوار ( 18 ) ساڵ .
  3. دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی .

– بژی یەكی ئایار ڕۆژی هاوخه‌باتی و هاوپشتی چینی كرێكارانی جیهان

– بژی بەرخۆدانی نێونەتەوەیی لە ژێر دروشمی كرێكاران‌و چەوساوان و گه‌لانی زوڵملێكراوى جیهان یەكگرن!

مه‌كته‌بى سياسى

پارتى كۆمارى كوردستان

10 / گوڵان / 2716 كوردى

30 / 4 / 2016 زايينى

 

  

سه‌رچاوه‌ كوردستانی

درێژه‌ی بابه‌ت

لەبەغدا باری نائاسایی راگەیەنرا

kdn@kurdaneku.com (kurdane-ku)

لەبەغدا باری نائاسایی راگەیەنرا
لەبەغدا باری نائاسایی راگەیەنراو تەواوی دەروازەكانی شارەكە داخراون و مۆڵەتی هیزە ئەمنیەكانیش هەڵوەشێنرایەوە.

فەرماندەی پرۆسە سەربازییەكانی بەغدا لەبەغدای پایتەختی باری نائاسایی بۆ ئەوپەڕی پلە بەرزركردەوەو تەواوی مۆڵەتی هێزە ئەمنەكانی هەڵوەشاندەوەو داوای لێكردن پەیوەندی بەیەكە سەربازییەكانیانەوە بكەنەوە.

فەرماندەی پرۆسە سەربازییەكانی بەغدا  لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، ئەوەشی راگەیاندوە كە تەواوی ئەو رێگایانەی دەچنە ناوچەی سەوز داخراون، جگە لەوەش تەواوی دەروازەكانی بەغدای پایتەخت داخراون و تەنها مۆڵەت بەچونە دەرەوە دەدرێت.

گرتنەبەری ئەو رێوشێنە ئەمنیانە دوای خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر دێت كە چونە ناو پەرلەمانی عیراق و ناوچەی سەوزیان گەمارۆداوە.

سه‌رچاوه‌ فید کردانه
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.kurdane.com/kurdi/news/item/992-لەبەغدا-باری-نائاسایی-راگەیەنرا.html