موقته‌دا سه‌در:ئه‌گه‌رمتمانه‌ نه‌درێته‌ حكومه‌ته‌ پێشنیاركراوه‌كه‌، فراكسیۆنه‌كه‌م‌ له په‌رله‌مان ده‌كشێمه‌وه‌

سمکو ئازاد

موقته‌دا سه‌در پێشه‌وای‌ ره‌وتی‌ سه‌در، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) له‌وته‌یه‌كدا كۆتایهێنانی‌ مانگرتنی‌ له‌ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ راگه‌یاندو هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یكرد ئه‌گه‌ر بێت و ده‌نگ نه‌درێته‌ حكومه‌ته‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی‌ عیراق، ئه‌وا متمانه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ وه‌رده‌گرنه‌وه‌.
هاوكات داوایكرد خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر په‌رله‌مان بۆ ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ عیراق بدات، به‌پێی‌ سایتی‌ عه‌ره‌بییه‌.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ وته‌یه‌كدا سه‌در وتی‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌ نه‌درێته‌ حكومه‌ته‌ پێشنیاركراوه‌كه‌، ئه‌وا فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌كشێته‌وه‌.
موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ چووه‌ نێو ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غداوه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ حكومه‌ت‌و باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ تێدایه‌‌و رایگه‌یاند مانده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق چاكسازی‌ جددی‌ ده‌ستپێده‌كات‌و حكومه‌تێكی‌ نوێ‌ پێكده‌هێنێت.
ئه‌و وتانه‌ی‌ پێشه‌وای‌ ره‌وتی‌ سه‌در له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ناوی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كردووه‌ تاكو ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و چاكسازییانه‌دایه‌ كه‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ به‌غداو شاره‌كانی‌ تر ده‌ستیپێكردوه‌.

The post موقته‌دا سه‌در:ئه‌گه‌رمتمانه‌ نه‌درێته‌ حكومه‌ته‌ پێشنیاركراوه‌كه‌، فراكسیۆنه‌كه‌م‌ له په‌رله‌مان ده‌كشێمه‌وه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

مونته‌زه‌ر زه‌یدی: خۆزگه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستگیریان بكردمایه‌ نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا

nuche.net

 نوچه‌نێت-رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌فد

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ عێراقییه‌ی تاكه‌ پێڵاوه‌كانی گرته‌ سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌م سێ ساڵی ته‌واو زیندانیكرام و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر درام.

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ٢٩-٣-٢٠١٦، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی حه‌یات گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق جۆره‌ها هونه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه‌كان پێڕه‌و ده‌كه‌ن، هەروەها‌ خۆزگه‌ی خواستووه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستگیریان بكردایه‌ و لای ئه‌وان به‌ند بوایه‌ نه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی.

زه‌یدی دەڵێت: كه‌ به‌ڵگه‌ی ده‌یان هه‌زار حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌ لایه‌ له‌سەر زیندانییه‌كانی عێراق، بە وته‌ی ئه‌و لاقه‌كردن یه‌كێك بووه‌ له‌ جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ زیندانه‌كانی عێراق.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=66449

په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌: ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ینه‌ كه‌نیزه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا

nuche.net

نوچه‌نێت-شه‌فه‌ق نیوز

جارێكی تر په‌رله‌مانتاری كوردی ئێزدی ڤیان ده‌خیل خرایه‌وه‌ گریان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی په‌رله‌مانتارێك شیعه‌ نه‌ك ره‌فتاره‌كانی داعش.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٣١-٣-٢٠١٦، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا په‌رله‌مانتاری لیسته‌كه‌ی سه‌در ماجید غه‌ڕاوی به‌شێوه‌یه‌كی سوكایه‌تی پێکردن وتویه‌تی “ئه‌وه‌ بۆ ئێزدییه‌كان نه‌هێنین و بیانكه‌ینه‌ كه‌نیزه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز؟”.

ئه‌و وتانه‌ی غه‌ڕاوی جارێكی تر ڤیان ده‌خیلیان خستوه‌ته‌وه‌ گریان و پێی گوتووه‌ “ئه‌وه‌ چ ئه‌قڵییه‌تێكه‌ ئێوه‌ هه‌تانه به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كان به‌گشتی و ئێزدییه‌كان به‌تایبه‌ت؟”.

ڤیان ده‌خیل گوتوویە‌تی “ئایا موقته‌دا سه‌در قبوڵی ده‌كات كه‌سانی وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ له‌ لیسته‌كه‌ی ئه‌ودا هه‌ڵگری ئه‌قڵییه‌تێكی له‌وجۆره‌ بن؟ ئایا خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز داخوازی نیشتیمانییان هه‌یه‌ یان خه‌ریكی مه‌به‌ستی ترن؟”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=66440

مەهێڵە کەس ماچی ئەم شوێنەت بکات

morilan

سەرچاوە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە زیاتر لە ٣٠ نەخۆشیان پێگەشتووە کەبەهۆی ماچی گوێچکەوە توشی کەڕی بوون. 
 
ئاژانسی (یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ) لە زاری پڕۆفیسۆر لیفی ڕیتەر وتی” ڕۆژێک ژنێک سەردانی کردنم و پێی ڕاگەیاندم گوێەکم هیچ نابیستێت لێم پرسی بۆ؟ وتی پاش ئەوەی کە مێردەکەم ماچی گوێچکەی کردووم توشی ئەم ڕوداوە بووم”.  لیفی ڕایگەیاند: باردۆخی کەڕبوونی ئەم ژنە شتێکی ناوازە نییە بەڵکو ٣٠ نەخۆشمان پێگەشتووە کە بەهۆی ماچی گوێچکەوە توشی کەڕی بوون کە منداڵ و گەورە و ژنو پیاوی تێدا بووە. 
 
لیفی هۆکاری کەڕبوون بەهۆی ماچی گوێوە ڕون دەکاتەوە و دەڵێت: لەکاتی ماچکردنی گوێچکەکاندا بەتایبەتی لای منداڵ بڕێکی زۆری هەوای میکرۆباوی خۆی دەکات بە ناو گوێچکەدا و ئەمە وا دەکات بەستان بخاتە سەر ئێسقانێکی بچوک کەلەناو گوێچکەدا هەیە و پاشان دەبیتە هۆی وشکبوونەوەی ئەو شلەیەی کەلەناو گوێچکەدا هەیە  دەبیتە هۆی کەڕبوون. 
 
لیفی ڕایگەیاند: گەر نەخۆشەکە بە زووی بگاتە بۆ نەخۆشخانە ئەوا دەتوانرێت بەهۆی دەرزی تایبتەوە ئەو شلەیەی ناو گوێچکەی بۆ بگەرێنرێتەوە ئەویش بەهۆی دەرمانێکی نوێوە کە جاری لە ژێر توێژینەوەدایە. 
 
زۆرجار منداڵان توشی ئەم بارودۆخە دەبن کاتێک لە لایەن گەورەکانەوە بە شێوەیەکی لەپڕ ماچی گوێچکەکانیان دەکرێت، ڕەنگە دایک و باوکەکە پاش چەند ساڵێک بزانن کە منداڵەکانیان کەڕ بووە، یاخود هۆکارەکانی کەڕبوون وەک فووکردن بە گوێچکەدا بە شێوەیەکی خێرا یاخود بەرکەوتنی ڕومەت بە لێدانێکی قورس یاخود دەنگێکی گەورە کە ئەمانەش دەبنە هۆکاری کەڕی لای منداڵان یاخود گەورەکان. 

سه‌رچاوه‌ بۆ خانمان

درێژه‌ی بابه‌ت

دوو ته‌قینه‌وه‌ شاری‌ مه‌خموری هه‌ژاند

سمکو ئازاد

كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی مه‌خمور رویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو پۆلیس شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌فسه‌رێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ مه‌خمور راگه‌یاند: “كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی مه‌خمور رویدا”.

ئاشكراشیكرد: “ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌ و به‌ ئۆتۆمبێل ئه‌نجام دراوه‌”.

وتیشی: “به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ دوو پۆلیس شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “له‌ ئێستادا هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌دان و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستیپێكردووه‌”.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی‌ میحوه‌ری‌ مه‌خموری‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: دوو ته‌قینه‌وه‌ روویداوه‌، یه‌كه‌میان له‌ڕێی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م بنكه‌ی‌ پۆلیس‌و ئاسایشی‌ مه‌خموردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌شه‌هیدو برینداره‌كانی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌‌و شه‌هیده‌كانیش پۆلیس‌و پێشمه‌رگه‌ن.

وتیشی‌: ته‌قینه‌وه‌ی‌ دووه‌میش باره‌گایه‌كی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردووه‌ته‌ئامانج له‌ناو ناحیه‌ی‌ باقری‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ مه‌خموور كه‌ تائێستا به‌وردی‌ ژماره‌ی‌ شه‌هیدو برینداره‌كانی‌ نازانرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ سوپای‌ عیراق هێزێكی‌ زۆری‌ له‌سنووری‌ قه‌زای‌ مه‌خموور كۆكردووه‌ته‌وه‌و چه‌ند رۆژێكیشه‌ هه‌ندێ‌ جموجۆڵیان به‌رانبه‌ر به‌تیرۆریستانی‌ داعش ده‌ستپێكردووه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشڕه‌وییه‌كی‌ به‌رچاوبكه‌ن.

The post دوو ته‌قینه‌وه‌ شاری‌ مه‌خموری هه‌ژاند appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت