کمسیۆنی باڵای مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت پێشێلی لە یاساکان دەکرێت

noreply@voanews.com (Jani Diylan)
کمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە یاساکانی نێۆنەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ کە بە مەبەستی پاراستنی مافەکان و شایستەیی ژیانی مرۆڤە تا دێت بۆ قازانج و بەرژەوەندی کورت خایەن لە لایەن دەوڵەتانەوە پێشێلی لێ دەکرێت.
سه‌رچاوه‌ Voice of America

درێژه‌ی بابه‌ت

سوپای ئه‌مریكا فه‌رمانه‌كانی ترامب جێبه‌جێ ناكات

info@basnews.com (Aria)

سوپای ئه‌مریكا فه‌رمانه‌كانی ترامب جێبه‌جێ ناكات

 

 

“مایكل هایدن” سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌زیاتر له‌ هۆكارێكی یاسایی به‌ده‌ستی سوپای ئه‌مریكاوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی ترامب جێبه‌جی نه‌كه‌ن. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بردییه‌وه‌ و هه‌وڵیدا هه‌ندێك له‌و به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ بكات كه‌ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا داونی.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگری گوتیشی: ” نیگه‌رانی زۆر له‌وه‌دایه‌ كه‌ بیه‌وێت هه‌ندێك له‌و قسانه‌ی بكات به‌كرده‌وه‌ كه‌له‌كاتی بانگه‌شه‌كاندا كردوونی”.

 

یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ی كه‌ ترامب له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رزی كردوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ ڕێگری بكات له‌هاتنی موسوڵمانان بۆ ئه‌مریكا.

 

هه‌روه‌ها به‌ڵێنیداوه‌ شێوازی تری ئه‌شكه‌نجه‌ بگرێته‌ به‌ر له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كاندا. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی پێویسته‌ ئه‌مریكا كه‌سوكاری تیرۆریسته‌كانیش بكوژێت.

 

به‌ڵام “مایكڵ هایدن” ده‌ڵێت: ” ئه‌گه‌ر ترامب له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیدا فه‌رمانی له‌وجۆره‌ ده‌ربكات، سوپای ئه‌مریكا گوێڕایه‌ڵی ناكات”.

 

گوتیشی: ” به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم نیشانه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ سوپا كۆده‌تا بكات.

 

 

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://basnews.com/index.php/so/news/world/261731

سوارێز خەڵاتی تۆپی زیوی پێبەخشرا

info@basnews.com (لێدوان عەبدولرەحمان)

سوارێز خەڵاتی تۆپی زیوی پێبەخشرا

 

لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، خەڵاتی تۆپی زیوینی وەرگرت.

 

سوارێز با باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا ‌و وەرزی (2014-2015) دیاریکراو خەڵاتی تۆپی زیوینی پێبەخشرا.

 

هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە، لەمیانی بەڕێوەچوونی (26) گەڕ بەسەر ئەم وەرزەی لالیگا، بە تۆمارکردنی (24) گوڵ سەرلیستی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://basnews.com/index.php/so/sport/laliga/261730

جووتیاران ڕێگری له‌بردنی گه‌نمی شاره‌زوور بۆ ئاشه‌كان ده‌كه‌ن

info@basnews.com (ڕاڤیار پێنجوێنی)

جووتیاران ڕێگری له‌بردنی گه‌نمی شاره‌زوور بۆ ئاشه‌كان ده‌كه‌ن

 

 

ماوەی دوو رۆژە جووتیارانی سنووری قەزاكانی سەیدسادق و شارەزوور، رێگریدەكەن لە گواستنەوەی ئەو گەنمەی لە سایلۆی شانەدەر هەڵگیراوە و رایدەگەیەنن، تاوەكو پارەی گەنمەكانیان وەرنەگرن، رێگە بە گواستنەوەی گەنمەكە نادەن، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت “بەدواداچوونمان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەی سایلۆكان و هەڵگرتن و پاراستنی گەنم و كێشەی خراپیی كوالێتیی ئارد لە پارێزگای سلێمانی”.

 

لەوبارەیەوە، “حەمە ئەمین تاهیر”، یەكێك لە جووتیاران، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند :”پارەی دوو ساڵم وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا دیسان وەرزی دروێنە نزیكدەبێتەوە و هێشتا ١٧ ملیۆن دینارم لای حكوومەتە، ئەگەر ئەو پارەیەم لە دەست بووایە، ئەمساڵ دەمتوانی بەرهەمی زیاتر بەرهەم بهێنم. رێگە نادەین گەنمەكە بگوازرێتەوە”.

 

لایخۆشیەوە،”غەریب پێنجوێنی”، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوەكرد: پێش چەند رۆژێك لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا، بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی سایلۆكان و هەڵگرتن و پاراستنی گەنم و كێشەی خراپیی كوالێتیی ئارد لە پارێزگای سلێمانی، كە ئەدرێ بە هاووڵاتیان، كۆبووینەوە و لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە”.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەشكردەوە، ئەو كۆبوونەوەیەیان دوای كۆبوونەوەیەكی پێشتر هات بۆ هەمان مەبەست، كە تیایدا بۆمان دەركەوت نموونەی ئەو ئاردی گەنمەی كوردستان كە نێردرا بوو بۆ تاقیگەكانی بەغداد بۆ پشكنین، دواتر ئەنجامەكە دەری‌خستووە كە گەنمەكە ئەسپێی پێوەیە و رێژەی (گلۆتین – واتە پێز) ی كەمە .

 

سایلۆی شانەدەری، دەكەوێتە نزیكەی 65 كیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و جووتیارانی قەزای سەیدسادق، رێگەنادەن ئەو گەنمە بگوازرێتەوە بۆ ئاشەكانی سلێمانی و شارەكانی عێراق، هەر بۆیە زۆرێك لە بارهەڵگرەكانیان بە بەتاڵی گەڕاندووەتەوە، سایلۆكە، ساڵی رابردوو بۆ یەكەم جار گەنمی جووتیارانی وەرگرت ئێستە ٤٠ هەزار تۆن گەنمی تیدا عەمبار كراوە. لەلایەكی ترەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست (باسنیوز) كەوتووە، وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەی دوو ساڵی گەنمی زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ جووتیاری ناوچەكەی نەداوە، بڕی پارەی ئەمساڵی ئەو جووتیارانە كە لای حكوومەتە، زیاتر لە٣٥ ملیار دینار و هی ساڵی رابردووش زیاتر لە حەوت ملیار دینار دەبێت.

سه‌رچاوه‌ BASNEWS.com-كوردی – باسنیوز – باسنیوز
درێژه‌ی بابه‌ت http://basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/261729